کەعبی داوا لەلایەنە ئەمنیەکان دەکات بە چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ بەردانی ڕۆژنامەنووس ” تۆفیق تەمیمی ” وەڕفێنەرەکان ئاشکرا بکرێت

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، ڕۆژی دووشەممە ۹ی ئازاری ۲۰۲۰ داوای کرد لە لایەنە ئەمنی و هەواڵگریەکان بەچڕکردنەوەی هەوڵەکانیان و خێراکردن بۆ بەردانی نووسەرو ڕۆژنامەنووس کە لە ڕۆژنامەی سەباحدا کاردەکات ” تۆفیق تەمیمی ” وە ئەو ڕێگرە تاوانبارانە ئاشکرا بکرێن کەئەمڕۆ فڕاندوویانە و بدرێن بەدادگا .
وەبەڕێزی داوای کرد لەحکومەت کەکاری باش بکات بۆ پاراستنی پەیامنێرەکان و ڕۆنامەنووسەکان وەزنجیرەی هەڕەشەو فڕاندن و کوشتنیان بوەستێنرێت کە بەبەردەوامی تووشی دەبن .
جەختی کرد لەوە کە ڕۆژنامەنووسەکان “دەستەڵاتی چوارەمن ” لەوڵاتدا، وەلەسەرمانە بەبەهێزی بوەستین لەگەڵیانداو پاراستنیان ، ئاماژەی بەوەدا کەئەم چینە ڕۆڵێکی جیاوازو کاریگەریان هەبوو لە بنیاتنانی وڵات و کۆمەڵگادا جگە لەجێپەنجەو قوربانیدانیان کە لەبیرناچێت بۆ گەیشتن بە سەرکەوتنی تەواو لە هەموو جەنگەکانی شەرەفمەندی و کەرامەتدا لە دژی تیرۆر ، جگە لەڕۆڵی گەورەیا ن لەبڵاوکردنەوەی ڕووداوەکان و چارەکردنی کێشەی هاونیشتمانیەکان بەئەوپەڕی پیشەیی و ڕاستاڵی .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۹/۳/۲۰۲۰