کەعبی پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات بەبۆنەی یادی لەدایک بووونی پاڵەوانی ئیسلام عەلی کوری ئەبی تاڵب ” سه‌لامی خودای لەسەربێت “

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی وێنەران ، ڕۆژی دووشەممە ۹ی ئازاری ۲۰۲۰ پیرۆزبایی کرد لە گەلی عێراقی وە جیهانی ئیسلامی بەیادی لەدایکبوونی ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تالب ( دروودی خودای لەسەربێت ) ، داوای کرد کەڵک لەم بۆنەیە وەربگیررێت بۆ پترکردنی پاڕانەوە لە خودای بانیسەرو بەتوانا کە عێراق بپارێزێت وە خاکەکەی وپیرۆزیەکانی ، وە هەموو نەگریسییەکی جیهانی لێ دوورخاتەوە بەخاتری ئەم لەدایکبوونە بێگەردە .
وەکەعبی لەدەقی بەیاننامەکەیدا وتی :
شەرەفمەند دەبین کە بەبەرزترین دیاردەی پیرۆزبایی و دەستخۆشی کردن پێشکەش بە پایەی ئیمامی چەرخ و زەمانە خاوەن بڕواو چاوەڕوانکراو خوا خێرا ئاشکراکردنی پیرۆزی بکات ،وە بۆ سەرچاوە ئاینیەکانمان و زانا ئاینیە بیڕزەکانمان ، وەلە سەماحەتی بڕواپێکراوی ئیسلام و ئیسلامەکان بەڕێز موقتەدا سەدر خودا خۆشنوودی بکات وە بۆ نەتەوەی ئیسلامی هەموویان، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی ئەمیری موسڵمانان وە قارەمانی ئیسلام وە پێشڕەوی باڵای هەردوو دنیا عەلی کوڕی ئەبی تالب” دروودی خودای لەسەر بێت ”
.ئەم یادە خۆشە لەدڵی پیاوان و ئافرەتانی ئیمانداراندا دێت بۆمان ئەمساڵ ، وە دڵی هەموولاێک ئازار دەیگوشێت ، لەوەی هەموو وڵاتانی جیهان تووشیان بووە لە ئافاتی ڕیشاڵی کۆرۆنا، ئەوەی کە حکومەتەکان و لایەنەکانی ناچار کرد کەهەندێ نزرگاو شوێنە پیرۆزەکان دابخات لەکاتێکەوە بۆ کاتێکی دیکە ، لە ترسی بڵاوبوونەوەی لە دنیوان موسوڵمانەکاندا .
وەئێمە کەئاگاداری دەدەین بۆ پاراستنی تەندروستیی ئیمانداران ، جەخت دەکەین لەوەی کە ئەم بوونە بۆنخۆشە دۆخی ئێستا کە ئیمڕۆ هەموو جیهانی گرتۆتەوە داوامان لێدەکات کە بڕۆین بۆ لای خاوەن لەدایکبوو .. ئەمیری ئیمانداران دروودی خودای لەسەربێت ئەو دەروازەێکە لە دەروازەکانی بەزەیی و پاڕانەوە لە خودای باڵاسەر و پترکردن داواکاری کە عێراق و خاککەی و پیرۆزیەکانی بپارێزێت وەهەموو خراپیەکی دنیایان لێ دوو بخاتەوە بۆخاتری خاوەن لەدایکبووی بێگەرد .
وە لەکۆتاییدا دەپاڕێینەوە لەخودای بەرزو بەتوانا کە تەندروستی و لەشساغی بدات بە هەموو ئادەمیزاد وە هەموو دەردوبەڵاێک دوور خاتەوە لە هەموو وڵاتە ئیسلامەکانمان ، ئەو بەهەموو شتێک توانایە ، بیخەینەوە یادمان وتەی ئیمام عەلی دروودی خودای لەسەربێت ” خەڵکی دوو جۆرن یان براتن لە ئایندا یان وەکو تۆن لە درووستبووندا ” .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران