ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەێک دەکات لەگەڵ شانەی قەیران کەڕاسپێرراوە بە هەستان بەوڕێکارانەی کەپێویستە بکرێن بۆڕێگرتن لەبڵاوبوونەوەی فایڕۆسی کۆرۆنا

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی بەیانیی ئەمڕۆ لە نووسینگەکەیدا لە ئەنجومەن کۆبوونەوەێکی کرد لەگەڵ شانەی قەیراندا کەلە ئەنجومەنی نوێنەران پێکهێنراوەوڕاسپێرراوە بەهەستان بەوڕێکارانەی کەپێویستە بکرێن بۆنەهێشتنی بڵاوبوونەوەی فایرۆسی کۆرۆنا .
وەئەمینداری گشتی گوێبیستبوو بۆ باسکردنی ئەو ڕێکارو کارانەی کە لەلایەن لیژنەکەوە دەکرێت بۆ بەرنگاربوونەوەی فایرۆسەکە لەناو مەڵبەندی ئەنجومەنی نوێنەران و فەرمانگاکانی دیکە کەلەدەرەوەن بۆ پاراستنی تەندروستیی فەرمانبەران و میوانەکان کەدێن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران .

وەئەمینداری گشتی جەختی لەوەکردکەپویستەهەموو ئامادەباشییەکی پێویست بکرێت بۆدابینکردنی ساغڵەمیی فەرانبەران و میوانەکان کەدێن بۆئەنجومەنی نوێنەران وەپێویستی بڵاوکردنەوەی ئامۆژگاریی هۆشیاری وڕۆشنبیری بۆخۆپاراستن لە فایرۆسەکە ، داوایکرد کەبڕوانەکرێت بە پڕوپاگەندەو هەواڵە درۆیەکان کەبڵاودەکرێتەوە لەهەندێ میدیاو پەیجە کۆمەڵایەتیەکان لەڕووی ئەوەوە کەچەند تووشبوونێک ڕوویداوە لەناوهەندێک لە پەڕلەمانتارە بەڕێزەکان و فەرمانبەراندا .
وەئەمینداری گشتی داوای کردلە لیژنەکە کەهاوکاری و هاماهەنگی بکات لەگەڵ لایەنەحکومەتیەکانی دیکە کەڕاسپێرراوە بە بەرەنگاربوونەوەی فایرۆسەکە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
١١/٣/٢٠٢٠