سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئوردن دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لەبەرێز مونتەسر زەعبی باڵیۆزی ئوردن لە عێراق.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری لەسەرجەم بوارەكان كرا بەپێی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی برا، گفتوگۆش كرا سەبارەت بەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەشن

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 ئازاری 2020