سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو كرا.
هەر لەدیدارەكە تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن لەدیاریكردنی سەرۆك وەزیران و پشتیوانی لە لیژنەی حەوت قۆڵی بۆ دیاریكردنی كەسایەتییەكی نیشتمانی كە لەتوانایدابێت روبەروی بەربەستەكان ببێتەوە وڵات ببوژێنێتەوە و دڵنیایی بدات و قبوڵكراوبێت لەلایەن سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق و گرنگی هاریكاری سەرجەم هێزە نیشتمانییەكان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق و بە دیهێنانی خواستی گەلەكەی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 ئازاری 2020