کەعبی پەیوەندی بە وەزیری ناوخۆوە دەکات وە داوای لێ دەکات کەلێپێچینەوە بکات لەگەڵ “بازرگانانی قەیرانەکان” ئەویش وەڵامدەداتەوەو لیژنەێک بەسەرۆکایەتی خۆی پێکدێنێت بۆ لێپێچینەوەی بازڕگانەکان وکۆگاکان کە سەرپێچیی نرخ دانانی حکومەتی دەکەن

یاسری بۆ کەعبی دووپات دەکاتەوە :بەیانی دەستدەکەین بەسەردانی تایبەتی بۆ بەدواچوونی بەرزبوونەوەی نرخەکان وەلەوبازرگانوکۆگایانەدەپێچینەوەکەسەرپێچییان کردووە لەنرخەکانی حکومەتی

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئێوارەی دووشەممە ۱٦ی ئازاری ۲۰۲۰بەتەلەفۆن قسەی کرد لەگەڵ وەزیری ناوخۆدا بەڕێز یاسین یاسری لەبارەی بابەتی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و کەلوپەل .
وەبەڕێزی داوای کرد لەبەڕێز یاسری بۆ پێکهێنانی لیژنەێک بەسەرۆکایەتیی خۆی بۆبەدواچوونی بابەتی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و خواردەمەنی ولێپێچینەوە لە ” بازرگانانی قەیرانەکان ” و خاوەن کۆگاکان ئەوانەی بازرگانی دەکەن لەسەر حیسابی خواردەمەنیی گەل وە هەل لە دۆخەکانی ئێستا وەردەگرن بۆبەکارهێنانی چاوچنۆکیان ودەستبەسەرداگرتنی کەلو پەل و نرخەکان .
لەلای خۆیەوە وەزیری بەڕێز وەڵامی داواکەی بەڕێزی دایەوە بەپێکهێنانی لیژنەێک بەسەرۆکایەتی خودی خۆی و ژمارەێک لەبەرپرسانی وەزارەتەکە بۆ بەدواچوونی ئەم بابەتە، کەدەست پێدەکات بەسەردانی تایبەتی خۆی لەڕۆژی بەیانیەوە بۆئەم خاوەن کۆگاو دووکانانە وە لێپێچینەوە لەو لایەنانەو بازرگانانەی کە فرسەتیان لە حاڵی ئێستا هێناوەو هەستاون بەبەرزکردنەوەی نرخە حکومەتیەکان و قەیرانێکیان درووست کرد کە بوونی نیە .
“ئەگەر بەزەییمان بەهەندێک لەخۆماندا نەێتەوە خوداش بەزەیی پیاماندا ناێتەوە”

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۱٦/۲/۲۰۰