سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەیادی كۆچی دوایی ئیمام موسا بن جەعفەر كازم (سڵاوی خوای لێبێت) سەرەخۆشی لە ئۆمەتی ئیسلام دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، لە یادی كۆچی دوایی ئیمام موسا بن جەعفەر كازم (سڵاوی خوای لێبێت) سەرەخۆشی لەئۆمەتی ئیسلام كرد.

لەدەقی سەرەخۆشییەكەیدا هاتووە:
بە بۆنەی یادی كۆچی دوایی ئیمام كازم ( سڵاوی خوای لێبێت) سەرەخۆشی لەئۆمەتی ئیسلام دەكەین بۆ ئەو یادە ئازاربەخشە خوازیارین لێیەوە وانەی خۆڕاگری و جێگیری ئیرادە فێربین لە بەرەنگاربوونەوەی بەربەستەكان لەپێش هەموویانەوە ئەو بەربەستانەی وڵاتەكەمان پێیدا تێپەڕدەبێت لەبەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتا ترسناكە، و گرنگی یەكڕیزی و پابەندبوون بە رێڕەوی خاوەن حیكمە و تابەتمەندەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەو تەنگەژەیە و گرنگی پابەندبوون بە یاسا و راسپاردە و رێنماییە تەندروستییەكان لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دانانی ئاستێك بۆ بڵاوبونەوەی ئەو پەتایە، لە خوای گەورە داواكارین وڵاتەكەمان بپارێزێت و ئاسایش و ئاشتی و دڵنییاییمان پێ ببەخشێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
20 ئازاری 2020