شانەی قەیرانی پەڕلەمانی لەیەکەم کوبوونەوەی بەسەرۆکایەتی کەعبی ڕێدەخات و ۱۰بڕیارو ئامۆژگاری دەدات

لیژنەی پەڕلەمانی ڕاسپێرراو بەبەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا،ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی ئازاری۲۰۲۰ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ڕێکخست بەسەرۆکایەتی بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکێ ئەنجومەنی نوێنەران وەهەموو ئەندامەکانی وەبریکاری وەزارەتی تەندرووستی د.حازم جومەیلی وەبەڕێوەبەری تەندرووستیی گشتی لەوەزارەتەکەدا د. ڕیاز عەبولئەمیر .
وەدانیشتوان تاوتێی دوا پێشهاتەکانی ڕەوشی تەندرووستیان کرد لەهەموو وڵاتدا و ئەوڕێکارانەی کە شانەی قەیرانی وەزارەتی و دەزگا پەیوەندی دارەکان کردوویانە بۆبەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا جگەلەگرنگترین پێداویستیەکان کەشانەی حکومەتی دەیەوێت لەمیانی ئەم دۆخە کوتوپڕیە وە حستنە کاری بڕیارەکان وڕێنماییەکان لەم ڕووەوە .
وەلەمیانە کۆتای کۆبوونەوە پەڕلەمانیەکە ، ڕێککەوتن لەسەر ئەم ڕێنماییەو بڕیارانەی لای خوارەوە :
۱ــ ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی کە بەڕێز پەڕلەمانتار د. جواد موسەوی کۆکاری لیژنە پەڕلەمانیەکەبێت ، وە پەڕلەمانی د. فالح زبادی وتەبێژی ڕاگەیاندنی بێت .
۲ـ ڕێکەوتن لەسەر خستنە سەری لیژنە پەڕلەمانیەکە سەرۆکەکانی لیژنەی قەیرانەوەزارەتیەکە لەپارێزگاکاندا ” بەڕێزان پارێزگارەکان ” وەبەڕێزان بەڕێوەبەرانی تەندرووستی لەپارێزگاکاندا.
۳ــ گرێبەستی کردن لەگەڵ شارەزا پزیشکی و تەندرووستیە خانە نشینەکان ، وەدەرچوانی کۆڵیژە پزیشکی و تەندرووستیەکانی ساڵی ڕابوردوو، وە پەلەنەکردن لە خانەنشین کردنی شارەزا پزیشکی و تەندروو ستیەکان وەجیا بکرێنەوە لەبڕیارەکانی یاسای خانە نشین ژمارە۹ساڵی ۲۰۱٤ی گۆرراو .
٤ـ داواکردن لەسەرۆکی وەزیران و وەزیری داڕایی بۆجیاوازیی وەزارەتی تەندرووستی لەبڕیارەکانی گرێبەستی وکڕین و هێنانی هەموو ئامێرەکان وپێداویستیەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان و پاراستنی کارمەندە پزیشکیەکان وتەندرووستیەکان، جگەلەجیاکردنەوەیان لەبەجێهێنانی گرێبەستە حکومەتیەکانی ساڵی۲۰۱٤وەڕێکاری دیکە بخرێتەکار وە قبووڵکردنی پیتاک لەدەرەوەی ڕێکخەرەکان ئەوەی تایبەتبێت بەڕیشەکێشکردنی پەتای کۆرۆناوە ” بەتەنیا ” بەبۆنەی ئەم دۆخەکوتوپڕە کە بەسەر وڵاتدا هاتووە کەپێویست دەکات بەپێدانی هەموو دەسەڵاتێکی خەرجی بەشانەی قەیرانی ڕاسپێرراو بۆ ڕیشەکێشکردنی ئەم پەتایە .
٥ـ داواکردن لە سەرۆکایەتی وەزیران و وەزیری دارایی کەهەموو پێویستیەکی دارایی بدات بە وەزەارەتی تەندرووستی لەبەر کەمتەرخانکردنی دارایی تایبەت بەوەزارتەکە ئەوەی تایبەتە بەبەرەنگاربوونەوی پەتای کۆرۆنا، وەناردنی بڕی٥۰ ملیۆن دۆلار بەشێوەێکی خێرا لە پشکی وەزارەتی تەندرووستی بۆبەکارهێنانی کڕینی شتومەک و پێداویستیەکانی خۆپاراستن و چارە کردن.
٦ـ ڕاسپاردن بۆ پاڵپشتی کردنی کارمەندەپزیشکیەکان و تەندرووستیەکان “ٚ دارایی و ویژدانی” وەئامادەکردنی هەموو ڕێگەکاریەکی سەرپەرشتییان و گرنگپێدانیان بەومانایەی کەئەوان دیواری یەکەمی ڕێگرتنن لەم نەخۆشیە
۷ٚ ـ داوالە شانەی قەیرانی حکومەتی و ڵایەنەپەیوەندیدارەکان بەکارپێکردنی یاسای تەندرووستیی گشتی بەهەموو بەندەکانیەوە .
۸ ـ داواکردن لەسەرکردەی پرۆسەکانی بەغداو پارێزگاری بەغداو ئەمینداریەتی پایتەخت بەئاسانکردنی هەموو ئەو ڕێکارانەی کە پەیوەندن بەناشتنی مردوەکانەوە بەبۆنەی کرۆناوە
۹ـ داواکردن لەوەزارەتی بازرگانی بە دابەشکردنی دوو ژەم یان سێ ژەم لە بەشەکانی پسووڵەی خواردەمەنی بەسەر هاونیشتیمانیاندا لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا .
۱۰ ـ داواکردن لەکۆمپانیاکانی تەلەفوونی گواستەرەوە وئەنتەرنێت بە خۆڕایی کردنی قسەکردنی ناوخۆیی وە ئەنتەرنێت لەم مانگەدا بۆ پاڵپشتی کردنی هاوڵاتیەدانیشتوەکان لەماڵەوە بەدرێژایی ڕۆژانی قەدەغە .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەڕان
۲۲/۳/۲۰۲۰