كەعبی کۆدەبێتەوە لەگەڵ سەرۆکی وەزیراندا بۆ تاوتوێکردنی ناواخنی بڕیارەکانی شانەی قەیرانی پەڕلەمانی لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئێوارەی یەکشەممە ۲۲ی ئازاری ۲۰۲۰ چاوی کەوت بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عادل عەبدولمەهدی، بەئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامی لیژنەی قەیرانی پەڕلەمانی ڕاسپێرراوبە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا ،سەرۆکی لیژنەی تەندرووستیی پەڕلەمانی د. قتەیبەی جبووری وە د. جواد مووسەوی وسەلمان غریباوی .

وەبەڕێزی جەختی لەسەر ئەوە کرد بڕیارەکان کە دەنگی لەسەر درا لەشانەی قەیرانی پەڕلەمانی کە ئەمڕۆ ڕوویدا بخرێتە خشتەی کارەکانی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی داهاتوو .
وەکەعبی پێی داگرت لەسەر پێویستیی خێرا دەنگدان لەسەر بڕیارە پەڕلەمانیە پاڵپشتیەکان بۆ کاروباری لیژنەی بڕیاری دیوانی ٥٥ کەبەرەوڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنای پێ سپێرراوە، ئاماژەی دا کە هەموو ڕاسپاردەکان پەیوەندیی ڕاستەوخۆ بە زاڵبوون بەسەر فایرۆسەکەداو دابینکردنی بڵاونەبوونەوەی بەتایبەتی بڕگەی “پەلەنەکردن لەخانەنشین کردنی پزیشکەکان و کارمەندە تەندرووستیەکان جیاواز لەیاسای خانەنشینی و گۆڕانەکەی ” وە هەروەها گرێبەست کردن لەگەڵ ” پزیشکە کان و کارمەندە تەنرووستیەخانەنشینەکانی پێشوو وەدەرچوانی تایبەتمەندیی پزشکی و تەندرووستی ساڵی پێشوو ” بۆ بەهێز کردنی کەرتی تەندرووستی بەوان وەئامادەبوون بەرامبەرهەر حاڵەتێکی کوتو پڕ لە ئایندەدا وە پتەوکردنی پلەکانی تەندرووستی و پزیشکی .
هەروەها بەڕێزی داوای کرد بە پێوێستیی کارئاسانیی پارەپێدانی پێویست بەلیژنەی شانەی قەیرانی حکومەتی بۆ کڕینی کەلوپەلە پزیشکیەکان و پێداویستیەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی مەترسیی فایرۆسەکە وەجیاکردنەوەی لیژنەکە لە فەرمانەکانی گرێبەستەکانی حکومەتی .
وەسەرۆکی لیژنەی پەڕلەمانی داوای کرد بە دابەشکردنی پشکە خواردەمەنیەکان بەسەر هاوڵاتیەکاندا بەدرێژایی ڕۆژەکانی قەدەغە ، وەدابەشکردنی مووچەو کرێی تایبەت بە کارمەندەکان و گرێبەستەکان بۆ یارمەتی دانیان لە تێپەڕکردنی لەم قەیرانە .
وەکەعبی جەختەکەی نوێکردەوەلەسەر بەجێهێنانی بڕیارەکانی شانەی قەیرانی پەرلەمانی و وەزارەتی بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندیان هەیە بەڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ بەشێوەێکی گشتی بۆ پاراستنی گیانی عێراقیەکان وکۆمەڵگا .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۲۲/۳/۲۰۲۰