شانەی قەیرانی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی کەعبی داوادەکات بەتوندکردنی سزادان لەدژ ئەوانەی پابەند نین بەداسەپاندنی قەدەغەوە

لەبارەگای پرۆسەکانی بەغداوە ..
شانەی قەیرانی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی کەعبی داوادەکات بەتوندکردنی سزادان لەدژ ئەوانەی پابەند نین بەداسەپاندنی قەدەغەوە

کەعبی داوا لە پرۆسەکانی بە‌غدادەکات ـە کۆمەکیی ” بەپەلە ” لەگەڵ پرۆسەکانی هاوبەش لەداسەپاندنی قەدەغە بەبێ هیچ کەمتەرخەمیەک

شانەی قەیرانی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی ، داوا ی کرد لە هەموو درووسنکراوەکانی هێزە ئەمنیەکان لەوانەش سەرکردایەتی پرۆسەکانی بەغدابەتوند کردنەوەی ئەوڕێکارنەی کەهەن لەبازگەکاندا ، وەلێپێچانەوە لەوانەی پابەند نین بە داسەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ وە جەخت کردن لە سەرداخستنی چاخانەکان و یاریگاکان و هەموو کۆمەڵبوونەکانی لاوەکان ، جەختی کرد لە پێداچوونەوەی جیا وازیەکان کە دراوە بەهەندێ لایەن کەتایبەتە بە قەدەغەوە .
ئەمە هات لەمیانەی ئەوسەردانەی کەبەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کردی لەڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی ئازاری ۲۰۲۰دا لەگەڵ ژمارەێک لە ئەندامانی شانەی قەیرانی پەڕلەمانیدا، بۆ بارەگای سەرکردایەتی پرۆسەکانی بەغدا وە چاوپێکەوتن بە لیواڕوکن عەبدولحسەینی تەمیمی .
وەکەعبی پێی داگرت لەسەرئەوڕێکارانەی کەبەکاردەهێنرێت لەهەموو خاڵەکانی پشکنین و بازگەکاندا بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کەناڵدا بەئاستی مەترسیی پەتاکەو خێرابڵاوبوونەوەی ، جەختی کرد لەسەرتوندی کڕدن لەڕێکارە بەڕێکراوەکان و سەرکەوتنی پلانی قەدەغە لەپایتەختدا لەسەر ئەرکی پرۆسەکانی بەغدایە بەپلەی سەرەکی بەو بۆنەیەوە کە ئەولایەنەیە ئەوزەویەی بەدەستە ، داوای کرد لەسەرکردایەتیەکە بۆ کۆمەکی کردنی ” خێرا ” لەگەڵ سەرکردایەتی هێزە هاوبەشیەکان لە بتەوکردنی قەدەغەی هاتوچۆ بەبێ کەمتەرخەمی
وەلەچاوپێکەوتنەکەدا ئەندامانی شانەی پەڕلەمانی ئامادەبوون ئەوانەش سەرۆکی لیژنەی ئەمنو بەرگری بەڕێز محەممەد ڕەزا ئالحەیدەرو بەڕێزان پەڕلەمانتاران ” عەلائی ربەیعی ، وەئەمجەدی عیقابی وەحەمەدی مووسەوی ” وە خاتونان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ” ئیکتفائی حەسناوی وە زێنەب خەزرەجی وە نەسرینی وائلی” .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۲٥/۳/۲۰۲۰٘