سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی رەوشی تەندروستی و ئابوری وڵاتیان كرد و تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ ریشەكێش كردنی پەتای كۆرۆنا، لەرێگەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكە و كاركردن بۆ دەستەبەركردنی چوارچێوەی یاسایی پێویست لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانانەوە بەمەبەستی پشتیوانی لەرێڕەوی حكومەت و شانەی قەیرانەكان بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبونەوەی ئەو فایرۆسە بەشێوەیەكی فراوان.
هەر لەدیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە بڕیارەكانی كۆبونەوەی نائاسایی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەت بۆ چارەسەركردنی شوێنەواری ئابوری كە خاوەن داهاتە كەمەكان بەدەستیەوە دەناڵێنن لەگەڵ خێزانی خانەنشینان بەهۆی كاریگەری قەدەغەكردنی هاتووچۆ.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
2 نیسانی 2020