لەمیانەی کۆبوونەوەی هەشتەمدا .. شانەی قەیرانی پەڕلەمانی ٩ڕاسپاردەدەردەکات وبڕیار دەدات کەبڕوات بۆ نەجەف و کەربەلاو بابل بەیانی

شانەی قەیران داوای وەستانی نامەی دڵنیایی ” ناواقعی ” دەکات بۆ هاووڵاتیان لەلایه‌ن هەندێک بەرپرسی‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه‌
شانەی قەیرانی پەڕلەمانیی ڕاسپێرراو بە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆناوە بەسەرۆکایەتی بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی شەممە ٤ ی نیسانی ٢٠٢٠ کۆبوونەوەی هەشتەمی کرد بەئامادەبوونی ڕازگری لیژنەکە پەڕلەمانتار د. جواد موسەوی ، وەژمارەێک لە ئەندامانی لیژنەکە .
وەپاش گفتوگۆو تاوتوێکردنی فراوان لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی پێشووی شانەکە وە دوای پێشهاتی ڕەوشی پەتاکە لەوڵاتدا ، وەتوێژینەوەی ژمارەێک لە باس و ئالەنگاریی کەهەیە بۆ قەلاچۆ کردنی فایرۆسی کورۆنا .
شانەی قەیرانەکەی پەڕلەمانی ژمارەێک لەڕاسپاردەو بڕیارەکانی دەرکرد ..
١ــ دەستپێکردن بەسەردانی هەندێک لە پارێزگاکان بەتایبەتی ئەوانەی کە پتر تووشی فایرۆسی کۆرۆنا بوون ، کە شانەکە بڕیاری دا بەیانی یەکشەممە بڕوات بۆ پارێزگاکانی نەجەفی شەرەمەندو کەربەلای پیرۆزو حللە، بۆ چاوپێکەوتنی شانەی قەیرانەکانیان و کارمەندە تەندروستیەکانیان و فەرماندە ئەمنیەکانیان وەئاگاداربوون لە بەرچاوترین کێشەکانی تایبەت بەپەتای کۆرۆناوە وکارکردن بۆ لابردنیان .
٢ــ شانەکە بەسەرۆکایەتی بەڕێز کەعبی داوای کرد بەپاڵپشتی کردنی هێزە ئەمنیەکان لەبەغداو پارێزگاکاندا ، وە ڕێکارەکانی بەهێزبکات بۆ قەدەغەی هەموو جۆرەکانی شکاندنی هاتوچۆ ، جەختی کرد لەسەرئەوەی کەلە ناسریە ڕوودەدات لەم دۆخە جیاوازیەدا “نەگبەتیەکە “کەهەمووئەو هەوڵانەی دراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆناهەڵدەوەشێنێتەوە، وەژیانی ملیۆنەها خەڵکی دەخاتە مەترسیەوە.
٣ ــ شانەکە ڕێکەوت لەسەر پێویستیی وەستاندنی نامە دڵنیایی ” ناواقعی ” بۆ هاووڵاتیان لەلایەن هەندێک لە بەرپرسە بەجێهێنەرەکان لەبابەت کەمکردنەوەی مەترسیی پەتاکە یان نزیکبوونەوەی کۆتایی هاتنی ، ئەمەیان دانا بە ” هەڵەێکی زۆرگەورە ” لە کاتێکدا ئەوپەڕی پێویستیمان بە کەمنەکردنەوەی مەترسیەکەیە ، بۆنموونە ئەم لێدووانانە یارمەتی شکاندنی قەدەغەکە دەدات وپابەند نەبوون بە ئامۆژگاریە خۆپێپاراستنەکان کە دەرکەوتووترینیان مانەوەیە لەماڵەکاندا.
٤ ــ داواکردن لەهەردوو وەزارەتی دەرەوەو گواستنەوە بەخێراکردنی هەماهەنگی لەبابەت ناردنی ئاگاداریی ورد بۆ وەزارەتی تەندروستی بۆئەوەی ئەویش لەلای خۆیەوە هەڵسێت بەڕۆڵی خۆی بە بڕیاردان لەسەرگەڕانەوەی عێراقیەکان کەلە دەرەوەن پاش دابینکردنی هەموو ڕێکارەکانی کەرەنتین کردن یەکسەر پاش گەڕانەوەیان.
٥ ــ لیژنەکە بڕیاریدالە سەر پێشوازی کردنی وەزیری کۆچوکۆچبەران لەمێانەی ڕۆژەکانی داهاتوودا ، بۆ تاوتوێ کردنی بارودۆخی کەمپەکانی پەنابەران لەم دۆخەدا ، وەگفتوگۆکردن لەبابەت ئەوخەرجیانە کەهەن بۆکڕینی خواردەمەنی و شتومەکی تەندروستی بۆیان .
٦ــ داواکردن لە هێزەئەمنیەکانی بەغداو پارێزگاکان بەئاسانکردنی هاتنی ئوتومبێلە بارهەڵگرەکانی خواردەمەنی و شتومەکی پزیشکی پاش جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پشکنین بەگوێرەی پەیڕەویەکان کەلە ئەنجومەنی وەزیران و شانەی باڵای قەیرانی وەزارەتیەوە دەرچووە .
٧ــ داواکردن لەوەزارەتی تەادرووستی بەجێبەجێکردنی شوێنەکانی کەرەنتینەودەستبەرکەوتووەکان ، وەخێراکردن لەتەواوکردنی پرۆسەی گرێبەندی لەگەڵ کۆمپانیاکان بۆ کڕینی ئامێرەکان و شتومەکە پزیشکیەکان ، وەتەواوکردنی ڕێکارەهونەری و حکومەتیەکان بۆگواستنەوەی ئامێرکان و پێداویستیەکان کە بازرگانە عێراقیەکان لەچیندا پشکەشیان کردووە .
٨ ــ بەشێوەێکی فەرمی داوا کرا لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە داوابکات لە دەستەی خانەنشینی گشتی بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی بەڕێوەبەرەخانەنشینکراوەکان چونکە پتر لەسێ مانگ تێپەڕیوە بێ ئەوەی مافە داراییەکانیان وەرگرتبێت ، یان بەکارهێنانی چارەسەریەکی کاتی تا مامەڵەکانیان تەواودەکەن بۆبەرەنگاربوونەوەی ئەم دۆخەی ئێستا .
٩ ــ دیسانەوە بەشێوەێکی فەرمی داواکرا لەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە داوابکات لەدەستەی خانەنشینی گشتی بۆ تەواوکردنی مووچە خانەنشینیە دواکەوتووەکانی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و قەزاکان وناوچەکان و شارەوانیەکان ئەوانە کەانەنشین کراون پاش دەرچوونی یاسای گۆڕانی یاسای ئەنجومەنەکانی پارێزگاکان .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوینەران
٤/٤/٢٠٢٠