لیژتەی پەروەردەی پەڕلەمانی داوالەوەزارەتی پەروەردەو شانەی قەیران دەکات کە بڕیاربدەن لەسەر ئەوپێشنیازانەی کەپیشکەشی کرد

لیژنەی پەروەردەبەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار قوسەی یاسری سەرۆکی لیژنە ڕۆژی یەکشەممە ٥/٤/٢٠٢٠ داوایکرد لەوەزارەتی پەروەردە وە شانەی قەیران بەپێویستیی گرنگپێدان بەو پێشنیازانەی کەلیژنەکەپێشکەشی کردووە وچاودێریی ئەوبارودۆخەی کە ساڵی خوێندنی ئێستا (٢٠١٩/٢٠٢٠) پێیدا تێدەپەڕێت لەدواکەوتن لەتەواوکردنی بەرنامەکانی خوێندن بەبۆنەی نەخوێندن کەلەهەندێ لەپارێزگاکانداڕوویدا کەپەککەوتنی دەوامکردن بەدوایدا هات بەبۆنەی پەتای کۆرۆناوە کە بەشێوەێکی گەورە کاری کردە تەواونەکردنی پەیرەوەکانی خۆیندن وەلەپێناوی لەکیسنەچوونی ساڵی خوێندنی ڕۆڵە قوتابیەکانمان لیژنەی پەروەردە پێشنیازی ئەمانەی خوارەوەدەکات :

١ ــ وەزارەت خشتەی نوێ دابنێت بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەبکەوێتە دوای بەرواری ( ١٥/٦/٢٠٢٠) .
٢ ــ تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناتەواوبووەکان بەگوێرەی ئەوەندەی کەتەواویان کردووە لە فەسڵەکانی پەیڕەوی تەنانەت ئەگەر یەک فەسڵیشبێت وەقەرەبووی پاشماوەکانی پەیڕەوی دەکرێت لەسەرەتای ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٠، ٢٠٢١ ) .
٣ ــ هەڵسپاردنی تاقیکردنەوەکانی بەکرلۆریا بۆپۆلی شەشی سەرەتایی ئیمساڵ ( ٢٠١٩، ٢٠٢٠ )بەتەنیا ، وە تاقیکردنەوەکان لەناوقوتابخانەکاندا بێت بۆقۆناغە تەواونەبووەکان .
٤ ــفەسڵە خوێندنەکانی قۆناغە تەواوبوەکان لادەبرێت ئەوانەی کەخوێندنیان تەواونەبووە لەلایەن قوتابیانەوە وەگۆڕانی ئەوەی ماوە لەپەیڕەویەکان بۆپرسیارکردن دەدرێ بە قوتابی وە وەڵامدانەوەکەی لە میانەی کەناڵە فەرمیەکان و پەروەردەیی و شوێنگە ئەلەکترۆنیەکانەوە دەبێت .
٥ ــ لەوپارێزگایانەی کە سەرپێچیی تەواوکردنی دەوامکردنی تیدابووپێش کاتی پشوو بەبۆنەی فایرۆسی کۆرۆناوە ئەوانەن (زیقار ،میسان ، واسیت ، بابل ، نەجەف ،دیوانیە ،کەربەلا )چونکە ئەم پارێزگایانە لەدوو فەسل یان سێ فەسڵ پتریان تەواو نەکردووە لەبەرئەوە پێویستە لەسەروەزارەت کەپلانێکی تایبەتی ئامادەبکات بۆ ئەم پارێزگایانە .
٦ ــ خێراکردن بەدەستنیشانکردنی ئەوفەسڵانەی کە لادەبرێن لەپەیڕەویە خوێندنەکاندا وەقوتابیەکان ئاگاداربکرێن لێی بۆلێکۆڵینەوەی .
٧ ــ وەبەشداریکردن بۆهەموو قۆناغەکۆتاییەکان وەهەروەها تاقیکردنەوەدەرەکیەکانە .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران