لە میانەی سەرۆکایەتیی دانشتنێکدا لە نەجەف ..کەعبی داوا لە وه‌زاره‌تی‌ دارایی دەکات په‌له‌ بكات لەناردنی تەرخانکراوە داراییە کوتوپڕیەکە بۆ پارێزگاکە

کەعبی : وڵات لەحاڵەتی ڕووداوی کوتوپڕدایە هەرچەند ڕانەگەێنراوە ..وەپێوستی بەبەرپرسەکانەکە دەسەڵاتی تێپەڕاندنی قەیرانەکەیان هەبێت
شانەی قەیرانی پەڕلەمانی بڕیاردەدات بە میوانداری کردنی هەردوو وەزیری تەندروستی و دارایی بۆ چارەکردنی قەیرانی تەندوروستی و دارایی لەنەجەفدا

شانەی قەیرانی پەڕلەمانی داوادەکات بەپێدانی دەسەڵات بە پارێزگاری نەجەفی شەرەفمەند کەدەستکاریی داهاتەکانی دارایی لەپارێزگاکەدا بکات

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەێکی گرنگی کرد بەئامادە بوونی پارێزگاری نەجەفی شەرەفمەند بەڕێز لوئەی یاسری وەئەندامانی شانەی قەیران لە پارێزگاکەدا وە فەرماندە ئەمنیەکانیان وە بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتیە تەندروستیەکان تیایدا .

ئەمەهات لەمیانەی سەردانەکەیدا ڕۆژی یەکشەممە ٥ ی نیسانی ٢٠٢٠ بەیاوەریی ڕازگری شانەی قەیرانی پەڕلەمانی پەڕلەمانتار جواد مووسەوی وەسەرۆکی لیژنەی ئەمن و بەرگریی پەڕلەمانی بەڕێز محەممەد ڕەزا ئالحەیدەر، وەژمارەێک لەئەندامانی شانەی قەیران وەخاتونان وبەڕێزان پەڕلەمانتارانی پارێزگای نەجەفی شەرەفمەند .
وەکەعبی لەگەڵ ئامادەبوانی شانەی قەیرانەکە کە سەردانەکە بۆ ئەوەیە کەپاڵپشتیی ویاڕمەتیدانی ئەوڕێکارانەی کەکراوە بۆ پارێزگاکە لە سایەی بەرزبوونەوەی ئاماژەی پەتاکە، وە بەشێوەی زانستیانەو زانینی ئەو بەربەستیانەی دێتەڕێی لەمیانەی قەیرانی کۆرۆنای خۆنوێکەرەوەدا ، داواکڕا لە حکومەت و وەزارەتی دارایی بۆ خێراکردن بەناردنی تەرخان کراوە داراییە ” کوتوپڕیەکە ” کە دانراوە بۆنەجەف بۆئەوەی بتوانێت کە دەست بەسەر بڵاوبوونەوەی پەتاکەدا بگرێت لە هەمووشوێنەکانی پارێزگاکەدا ، جگە لە دەسەڵاتدان بە پارێزگاری نەجەف بۆ ئەوەی دەستکاریی بڕەکانی داهاتەکان بکات کە دراوە بە پارێزگاکە لەمیانەی قەیرانی کۆرۆنادا ” بەتەنیا ” .
لەلای خۆیەوە بەڕێز یاسری و ئەندامانی شانەی قەێرانەکەی پارێزگاکە خستیانە بەرچاو دەرکەوتوو ترین بەربەستەکانی دارایی و ئەمنی و ئابووری لەسایەی دۆخی ئێستادا ، وەهۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەێکی تووشبوون بە پەتاکە ، وە کەعبی بڕیاریدا بە میوانداری کردنی هەردوو وەزیری تەندروستی ودارایی لەمیانەی ئەم ڕۆژانەی داهاتوودا بۆچارەکردنی قەیرانی دارایی و تەندروستی لە نەجەفدا ، پێیداگرت لەسەرئەوەی کە وڵات لەحاڵەتی ڕووداوی کوتوپڕیدایە هەرچەند ڕانەگەێنراوە بەفەرمی ، وەپێویستی بە بەرپرسە دڵسۆزەکانە کەدەسەڵاتی تێپەڕاندنی قەیرانەکەیان هەیە .
وەشانەی قەیرانەکەبەسەرۆکایەتی کەعبی ئامادەبوونی ئەنجومەنی نوێنەران و هەماهەنگیی دەرخست ” لەنیووان نووسراوە فەرمیەکاندا ” لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و شانەی قەیرانی وەزیراندا بۆچاڕەسەرکردنی ئەو کێشانەی خراونەتە بەردەست وە دابینکردنی پێداویستیەکان کەلەپێشن بەشێوەێکی خێرا ، داوای کرد لەشانەی قەیرانەکە لە پارێزگاکەدا بۆ کارکردن لە ئامادەکردنی پێداوستیە خوپێپارێزەکان بۆ لایەنە پزیشکیەکان و تەندروستیەکان و شوێنە گۆڕاوەکان بۆ کەرەنتین کردن وەدەستکردن بە بڵاوکردنەەی تیمە تەندروستیەکان و دیدەنگەگواستەرەوەکان لەنیوان گەڕەکەکانی نەجەفدا بۆ ئاشکراکردنی حاڵەتەکانی پەتایی لەکاتێکی خێرادا وە ناسینی خێزانە کەم دەرامەتە زیانلێکەوتووەکان بەبۆنەی قەدەغەی هاتوچۆوە بۆ یارمەتیدانیان دەمودەست .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٥/٤/٢٠٢٠