لەپیرۆزبایی ڕۆژی تەندروستیی جیهانیدا .. کەعبی داواکاریەکەی نوێ دەکاتەوە بەخێرایی کردن بۆ ڕێزلێنانی بەشەپزیشکی و تەندروستیەکان و دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی خۆپاراستن بۆیان

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ، پیرۆزبایی کرد لە هەموو لایەنە تەندروستی و پزیشکیەکان لەوڵاتدا ، بەبۆنەی ڕۆژی تەندروستیی جیهانیەوە ڕێکەوتی ئەمڕۆسێشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٠.
وەکەعبی ئەوەی هێنایەوە یاد کە کارمەندەکان لە لایەنە تەندروستی و پزیشکی و برینپێچی و بەڕێوەبردن بە هێڵی بەرگریی یەکەم دادەنرێن لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، نرخی دا بە هەوڵە دڵسۆزەکانیان و قوربانیەگەورەکانیان کەمێژوو دەینوسێتەوە بە پیتی ڕوناکیی لە سێبەری ئەم دۆخە جیاوازەدا .
وەبەڕێزی دووبارەی داواکاریەکەی کردەوە بۆخێرایی کردن لە ڕێزلێنانی لایەنە تەندروستی و پزیشکیەکان وە ئامادەکردنی هەموو پێداویستی و کەلوپەلە خۆپێپاراستنەکان بۆیان بەوشێوەی پاراستنیان مسەوگەر بکرێت کەئەوان بەرەنگاری جەنگێکی درندە بونەتەوە لەگەڵ پەتای کۆرۆنای خۆنوێکەرەوەدا لەپێناوی ڕزگارکردنی ژیانی هاوو وڵاتیەکان ، وەپەیوەند کردنی هەمیشەییان بە چارەسەرکردنی تووشبوان و دەستبەرکەوتوان و گومانلێکراوان بەتووشبوونیان بە فایرۆسەکە ، جگە لەبەردەوامبوونیان بەدرێژایی ٢٤ کاتژمێر لە یەکەم ساتی دەستپێکردنی قەیران هەتا ئێستا بەگەشتی سڕینەوەو پاککردنەوە لەهەموو شوێنەکانی بەغداو پارێزگاکان و دەزگاکانی دەوڵەتدا .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٧/٤/٢٠٢٠