د.بەشیر حەداد سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەردوو شەهید سورکێو رەشید و ئیسماعیل فارس دەکات و داوای هەماهەنگی زیاتریش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکات

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەیامێک دا سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەردوو شەهید سورکێو رەشید و ئیسماعیل فارس دەکات کە شەوی رابردوو لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی پەلامارێکی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پیشمەرگە، لە شارۆچکەی کوڵەجۆ لەسنوری گەرمیان شەهید بوون و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکانیش خواست.
دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند؛”تیرۆرستانی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان خەریکی خۆرێكخستنەوەن و ئەوە چەندەمین جارە لەو ناوچانە پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەدەن و بەدەیان هاوڵاتیانی سڤیلی ناوچەکەش بوونەتە قوربانی.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، جەخت لەسەر هاوکاری و هەمانگی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکاتەوە و بە پێویستیشی دەزانێت ئەو ناوچانە بەهاوبەشی بپارێزرێن بۆ ئەوەی رێگە بگيریت لە دووبارە بونەوەى ئەو پەلامارانە و چی دیکە هاوڵاتیانی ناوچەکەش نەبنە قوربانی.

‎نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/٤/٨