شانەی قەیرانی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی کەعبی پێشوازی لە بەڕێۆەبەرەگشتیەکانی تەندروستیی گشتی لەوەزارەتەکەدا وەبەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ڕەسافەو خەستەخانەکان دەکات

لەمیانەی کۆبوونەوەی دەهەمیدا.
شانەی قەیرانی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی کەعبی پێشوازی لە بەڕێۆەبەرەگشتیەکانی تەندروستیی گشتی لەوەزارەتەکەدا وەبەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ڕەسافەو خەستەخانەکان دەکات

شانەی قەیرانی پەڕلەمانی داوای ئامادەکردنی ئامێرەکانێ پشکنینی چاوگی PCR وە تاقیگەکانی پشکنین دەکات کە هاوشانبێت لەگەڵ ژمارەی تووشبوواندا و چڕیی دانیشتوان لە ڕەسافەدا
کەعبی هۆشداری دەکات : گوێ پێنەدان بە ڕێکارەکانی خۆپاراستن وە لەنیوان بەرزبوونەوەی تووشبووان لەجیهاندا ” هەڵەێکی گەورەیە ” .. وە یارمەتیدانی کۆمەڵایەتی بەشێوەێکی گەورە یارمەتی سووککردنی پەتای کۆرۆنای داوە

شانەی قەیران بەسەرۆکایەتی کەعبی داوای پترکردنی گەشتە سڕینەوەکانی مەیدانیی لە شوێنەکانی زیاتر چڕیی دانیشتوان وتووشبوان بەپەتاکە دەکات

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ ی نیسانی ٢٠٢٠ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دەهەمی شانەی قەیرانی پەڕلەمانیی کرد کەبەرەوڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنای پێ سپێردراوە ، بەئامادەبوونی ڕازگری شانەکە د . جواد مووسەوی وەسەرۆکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی د. هەیسەم جبووری وەژمارەێک لە ئەندامانی شانەکە .
وەلەمیانەی کۆبوونەوەکەدا میوانداریی بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستیی لەوەزارەتی تەندرووستیدا د. ڕیاز عەبدولئەمیر وە بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندرووستیی بەغدا/ رسافە د. عەبدولغەنیی ساعدی وە بەڕێزان بەڕێوەبەرەکانی خەستەخانەکان تیایدا بۆ توێژینەوەی بەربەستەکان و توانا پزیشکیەکان کەهەیە وە پێداویستەکان لە چوارچێوەی بەرەوڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە بەتەنیا وە هەڵسەنگاندنی ڕەوشی دەزگا تەندرووستیەکان و لایەنە پاڵپشتیەکان لەم دۆخەی ئێستاوئایندەدا .

وەشانەی قەیران پاش گوێبیستی باسکردنێکی بەوردی لەئامادەبووە بەڕێزەکانەوە داوای کرد لەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە پێدانی لای رەسافە تایبەتمەندیەک کە گونجاوبێت لەکەڵ قەوارەی چڕیی دانیشتوان وەژمارەی تووشبووانی ، ئەمەش دەبێت لە نیوان پەیداکردنی ئامێرەکانی پشکنینی چاوگەکان PCRو تاقیگە پترەکان بۆ پشکنینی حاڵەتە تووشبووەکان و گومانلێکراوەکان ، جگە لەخێراکردن بە بەڕەڵداکردنی پشکەداراییە کوتوپڕیەکان بەوشێوەی کەیارمەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدات بۆ ئامادەکردنی خانووی جیاواز بۆ کەرەنتین وە پێدانی پێداویستیەکان کە پێویستە بۆ یارمەتیدانی تایبەت بە هاووڵاتیان .

وەبەڕێز کەعبی سەرۆکی شانەی قەیرانی پەڕلەمانیی داوایکرد لە بەڕێزان بەڕێوەبەرانی ڕەسافە بۆ زیادکردنی گەشتەکانی سڕینەوەی پەتایی مەیدانی لەشوێنە زیاتر پڕلەدانیشوانەکان و تووشبووان بە پەتاکە ، بەمەرجێک لەگەڵیاندابێت ژمارەێک لە یاوەرە کەسایەتیەکان بۆ پاراستنی کارمەندە پزیشکیەکان و تەندرووستیەکان ، هۆشداریی دا کە پابەند نەبوون بە پەیڕەویەکانی خۆپاراستن و سووکایەتی پێکردنیان ، لەکاتێکدا هەموو وڵاتەکانی جیهان و دراوسێکان بەدەست تووشبوونە ئاست بەرزەکانەوە دەناڵێنن ” هەڵەێکی گەورەیە ” نرخاندی بەشداریی خاوەن بەخشینەکان و یارمەتیی کۆمەڵایەتی وە ڕێکخراوە خێرخوازەکان بۆ سووککردنی قەیرانی کۆرۆنا بەشێوەێکی زۆر لەنێوان یارمەتی دانی خێزانە کەمدەرامەتەکان وخاوەن دەسکەوتە ڕۆژانەییەکان وە زیان ێکەوتووەکان بەبۆنەی ڕەوشی ئێستاوە .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٢/٤/٢٠٢٠