ئەمینداری گشتیی سەرەخۆشی دەکات لەپەڕلەمانتار محەممەد بەلداوی لەمردنی خوالێخۆشبوو( خوشکەکەی)

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی برووسکەێکی پرسەنامەی نارد بۆپەڕلەمانتار محەممەد بەلداوی لەمردنی خوالێخۆشبوو ( خوشکەکەیدا )
دەقی برووسکەکە : ــ
جەنابی پەڕلەمانتار محەممەد بەلداوی بەڕێز..
بەئەوپەڕی ناخۆشی و زویرییەوە وەبەدڵێکی ئیمانداری بە فەرمانی خودا بیستمان هەواڵی مردنی خوالێخۆشبوو ( خوشکەکەتان ) .
وەبەم بۆنەیە ناخۆشەوە بەسۆزترین پرسەوسەرەخۆشیم پێشکەشتان دەکەم ،تکاموایە لەخودای بەرزو بڵند بەەزەیی فراوانی خۆی پێدابێتەوە وە بیخاتە بەهەشتە بەرینەکەی خۆیەوە لێخۆشبوون و لێڕازیبوونی پێببەخشێت وەبەئێوەش ئارام وسەبووری ببەخشێت .
ئێمە هەموومان بۆخۆداین و هەربۆئەویش دەگەڕێینەوە

دکتۆر
سیروان عەبدوڵڵە سیرینی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
دووشەممە ١٣/٤/٢٠٢٠