سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە خاتوو جەنین بلارخاست نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان.
لەمیانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی لە وڵات و دۆسیەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ كرا و تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی بوونی بەرنامەیكی واقیعی كە لەگەڵ بەربەستەكانی قۆناغەكە بگونجێ و داواكاری گەل بەدیبهێنێت.
هەر لەدیدارەكە تاوتوێی گرنگترین ئەو هەنگاوانە كرا كە لەلایەن دەمەزراوەكانی دەوڵەتەوە گیراوەتەبەر بۆ دانانی ئاستێك بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بەشێوەیەكی فراوان، لەگەڵ هەوڵ و رێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 نیسانی 2020