كەعبی داوا لەحکومەت دەکات کە هەڵوێستێکی ڕاستەقینەو توندی هەبێت لەبابەت دەستدرێژیی تورکیا بۆسەر ئاسمانمان و بۆمبابارانی کەمپێکی خێزانەکان لەنزیکی مەخموورەوە

کەعبی: بۆمبابارانی تورکیایی دەستدرێژیەکی دوژمنانەی ناڕەوایە لەوکاتەی وڵاتەکان دەڕۆن بەرەو یەکگرتنی هەوڵەکانیان بۆلەناوبردنی کۆرۆنا
بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی چوارشەمە ١٥ ی نیسانی ٢٠٢٠ سەرکۆنەی دەستدرێژیەکەی تورکیای دراوسێمان بۆسەر ئاسمانی عێراقی دەکات وەکارەناپەسەندەکەی بەبۆردومان کردنی کەمپێکی خێزانەکان لەنزیکی مەخموور
وەبەڕێزی داوای کرد لەحکومەت و وەزارەتی دەرەوە بۆ گرتنی هەڵوێستێکی توندو تۆڵ بەرامبەر ئەم دەستدرێژیە دوژمنکاریە ناڕەوایە ، لەکاتێکدا هەموو وڵاتانی جیهان دەڕۆن بەرەویەکگرتن و هەماهەنگیی هەوڵەکانیان بۆقەلاچۆکردنی کۆرۆنا وە ڕێگرتن لە مەترسیەکەی

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٥/٤/٢٠٢٠