د.بەشیر حەداد هاتنی مانگی رەمەزان لە موسڵمانان پیرۆز دەکات و داوا دەکات هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزى رەمەزان، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیواخوازم ئەم مانگە ببێتە مانگی خێرو خۆشی و بەرەکەت و تەندروستییەکی باش بۆ تەواوی دانیشتوانی وڵات.
لێرەوە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەم بۆ رێگری کردن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرکەوتنی يەكجارەكى بەسەریدا پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، داواش لە حکومەت و دەزگا پەيوەنديدارەکان دەکەم پێکەوە هاوکار بن و کاربکەن بۆ زاڵ بون بەسەر قەیرانی دارایی و ئابووری و ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێپەڕاندنى ئەو قۆناغە بەسەرکەتوویی.

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/٤/٢٣