د.بەشیر حەداد پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

بەڕێز/ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پوری بەڕێزتان خاتوو نیعمەت خانی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای بنەماڵەی ناوداری شاری سلێمانیمان پێ گەیشت.
بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و داواکارین لە یەزدانی گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەربووری و ئارامیش بە ئێوە و بنەماڵەی خوا لێخوشبوو ببەخشێت.

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/٤/٣٠