سەرۆکی لیژنەی خوێندنی پەڕلەمانی جەختدەکات لەگرنگیی دانانی نەخشەڕێگاێک بۆ وەزارەتی خوێندن لەلایەن حکومەتی نوێی‌ عێراقه‌وه‌

سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەڕلەمانتار خاتو غەیدائ کمبش ڕۆژی سێشەممە ١٣/٥/٢٠٢٠جەختی لەوەکرد کە کەرتی خوێندن زۆر پشتگوێ خراوە هەرچەندە لە کەرتەهەرەگرنگەکان دەژمێررێت ، پتروتی حکومەتەکانی پێشوولە کەرتە کێشەدارەکانەوە دەستی پێدەکرد خزمەتگوزاری و ئەمنی وەلەدواییدا تەندروستی لەگەڵ نەبوونی خوێندن کە بناغەی هەمووئەمانەیە وەئەم خۆپیشاندانانەی دواییە هیچ نییە ئەوەنەبێت کە دووپاتێکە بۆئەوە .

وەخاتو کمبش لەڕاگەیاندنێکدا وتی کەرتی خوێدن پێویستیی بەپاڵپشتی حکومەتەوپترکردنی بڕەخەرجیەکانە بەپشتبەستن بە قەرزو یارمەتییە نێودەوڵەتیەکانە هەروەکو کارەباو تەندروستی چونکە پشتبەستنی دانشگاکان بە خەرجیی حۆی کارەساتێک بوو بۆئەم کەرتە نەک هەر لەسەرئاستی دانانی ژێرخانەکانی بەڵکو لەسەر پلانی قوتابی وەرگرتنیش ، بەناچاریی خوێندنی حکومەتیی تایبەت هاوشانمان قبووڵکرد لەگەڵ بڕیارەکانی دیکەش هەرچەندەخوێندن بەخۆڕاییە بەگوێرەی دەستورو یاسا .

وەسەرۆکی لیژنە ئاماژەی بەوەدا کە خوێندنی موڵکی لەعێراقدا هاوبەشێکی ئاشکرابوولە بەخۆگرتنی ئەنجامەکانی پەروەردە لەبەرئەوە لەم حاڵەتەدا پێویستە کەدانشگا حکومەتیەکان دانشگای بەخۆڕاییبن ، هۆشداریدا کەنەبوونی پلان بۆ وەرگرتنی دەرچووەکان لەبازاری کارکردنداودامەزراوەگشتیەکاندا پێویستدەکات بە چاوپێداخشاندنەوە لەهەندی لەتایبەتمەندیەکان لە خوێندنە سەرەتاییەکان وباڵاکاندا .

وە خاتوکمبش داوای دانانی لیژنەێکی کرد بۆپێداچوونەوەی پەیڕەویەکانی یاساتایبەتیەکان بە دامەزراندنی دەرچووەیەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان وکەسوکاری شەهیدەکان و بەندیکراوەکان وەدەرچوونی پەیرەویە نوێکان بگونجێت لەگەڵ پلەکانی لابردن و دانان وە دامەزراندنیان مسەوگەربکرێت ، جگە لەگوێپێدان بە خوێندنی باڵا لەوڵاتداو دەرەوەدا بەگونجاوی لەگەڵ گۆڕانکاریە زانستیە جیهانیەکاندا چونکە وڵات پێویستیی بەناونیشانە زانستیەکانە بگونجێت لەگەڵ پێویستیی زیاتربە دانان و بەردەوامبوونی هەندێ تایبەتمەندیی گرنگدا .

هەروەها پەڕلەمانتارخاتوغەیدائ کمبش داوایکردبە پترکردنی تایبەتمەندیی توێژینەوەکانی زانستیی وە گرنگی پێدان بە مامۆستای دانشگایی وجێگەی زانستی و کۆمەڵایەتیەکەی وەئاماژەنەکرێت بۆمووچەکەی و خەرجیەکنی لەهەموو قەیرانێکدا کەوڵات پێیدا تێدەپەڕێت ئەو پێشەواێکی ڕاستەقینەیە بۆکۆمەڵگاکان ،جگەلە پێکهێنانی ئەنجومەنێکی باڵاتر بۆپەروەردەوفێرکردن بۆدانانی پلانی ئێستاوناوەندو ئایندە یاساێکی بۆدابنرێت کە بڕیارەکانی مسەوگەربکات هەمیشە دوورلە گوڕان و کاریگەریی سیاسی وەپێدانی قەرز بە دەرچووەکان بۆ دانانی پڕۆژەکان کە یارمەتی کەرتی حکومەتی وە تایبەت بدات وەدەرگاێک بکاتەوەبۆ کۆتاییهێنان بەکۆمەڵبوون لەدامزراوەگشتیەکاندا .
وە کمبش کۆتایی هێنا کە وتی چارنەکردنی ئەو کێشانە لەڕابردوودا حاڵەتێکی هەست بەستەم و نایەکسانی و نەبوونی هەلی کاری درووستکرد کەئەوە خەونی هەموو مرۆڤێکە وەڕەنگدانەوەی کۆمەڵایەتیەکەوئابووریەکە دەرکەوت بە خۆپیشاندان و مانگرتن کەئەنجامی خراپی لێبووەوە وەلەوانەیەهەمووجارێک بەشێوەێکی ئاشتیانە بەگۆڕانی دەسەڵات کۆتایی نەێت .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن