سەرەخۆشی

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، سەرەخۆشی لەگەلی عێراق و ئەۆمەتی عەرەبی و ئیسلامی كرد لەیادی شەهیدبوونی ئەمیری موسڵمانان عەلی كوڕی ئەبی تالب سڵاوی خوای لێبێت.

لە دەقی سەرەخۆشییەكەدا هاتووە:
سەرەخۆشی لە رۆڵەكانی گەلی عێراق و ئۆمەتی عەرەبی و ئیسلامی دەكەین لەیادی شەهیدبوونی ئەمیری موسڵمانان عەلی كوڕی ئەبی تالب سڵاوی خوای لێبێت.
تا ئێستاش وانە و عیبرەت لەڕێڕەوی ژیانی وەردەگرین كە لێوانلێوە لەئازایەتی و دادپەروەری و حیكمەت، شەهیدبونیشی عیبرەتە بۆ لەخۆبوردن و دانبەخۆداگرتن، سڵاوی خوای لێبیت منارەیەكی بڵندە و پێشڕەوی مرۆڤایەتییە، لەرێگای ڕاستی و سەرخستنی ستەملێكراو و بەرەنگاربوونەوەی ستەم.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 ئایار 2020