لیژنەی خوێندن میوانداری بەڕێز نەبیل کازم وەزیری خوێندنی ئێستا دەکات

لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانیاری بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار غەیدائ کمبش وەئامادەبوونی ئەندامەکانی یەکشەممە١٧/٥/٢٠٢٠ میوانداری لەبەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی و کادێری پێشکەوتووی وەزارەت کرد .
وەلەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەی خوێندنی پەڕلەمانی پیرۆزبایی لەبەڕێز وەزیر کرد بەبۆنەی وەرگرتنی کاروباری وەزیری خوێندنی بالاو توێژینەوەی زانستی هیوای خواست بەسەرکەوتنی لەکارەکەیدا .

وەکۆبوونەوەکە تاوتوێی زۆر لایەنیکرد لەوانەش خوێندنی ئەلەکترۆنی .

وەوەزیری بەڕێز جەختی کردکەچارەسەری ڕەوشی ساڵی خوێندنی ئەمساڵ دەکات لەڕێی دووربوون لەچڕی بەگوێرەی بڕیارەکانی شانەی قەیران ، هەروەهابەدواچوونی دۆسیەی گرێبەستەکانی وەزارەت تایبەت بە فەرمانبەران و وانەبێژەکان لە داشگاکاندا ، وەکۆلیژە حکومەتیەکان، لەلاێکی دیکەوە وەزیری بەڕێز ئاشکرای کرد کە لیژنەێک دروست بووەبۆلێکۆڵینەوی بابەتی پەیمانگای عارەبی لێکۆڵینەوەێکی بابەتیی لەگەڵ دانانی چارەسەری خێرا هەروەها لێکۆڵینەوەی کۆلیژی پەروەردەی کراوە کەدانراوەبەگوێرەی بڕیاری ژمرە ١٦٩ساڵی ١٩٦٨وە دانانی میکانیزمەکانی گونجاو بۆڕێپێدانیان بە داواکردنیان بۆخوێندنی باڵا بە تاقیکردنەوەی هەمەلایی بۆقوتابیانی دکتۆراو ئەگەری لابردنی ، ئاماژەی دابە تاقیکردنەوەی هەمەلایی لەخودی بابەتی توێژینەوەکە بۆ پێزانینی توانای قوتابیەداواکارەکان .

وەوەزیری بەڕێزڕوونی کردەوە کەبەشەکانی ناوخۆزۆردواکەوتوە وەخەرجیی دارایی بۆتەرخان نەکراوە بۆپێشخستنی .

لەلاێکی دیکەوە وە زیری خوێندنی باڵا باسی لەنیشتەجێ کرد لەبابەت قوتابیەکانی لێکۆڵنەوەی باڵا لەدەرەوەی وڵات ،جەختی ڵەوەکرد کە ڕێنماییەکانی ژمارە ( ٥ ) لەساڵی (١٩٦٧) دەگۆڕرێت کەدەرچووەلەئەنجومەنی خوێندن لەوکاتەدا ئەوە دەگوڕرێت لەلایەن وەزارەتەوە پێش بڕیردان بەگوێرە یاسایەکەی تایبەت بەگۆڕانی کە خوێندنەوەی یەکەمی تەواوبووە لەئەنجومەنی نوێنەراندا .

هەروەهالەکۆبوونەوەکەداباسکرالە پلانی وەرگرتنی دانشگاو کۆلیژە موڵکیەکان وەسنووردانی کرێکانیان ، وەجەنابی وەزیر جەختی کرد کە ناوەندە ئامۆژگاریەکان لابران لە وەرگرتنیان لەکۆڵیژەکانداوەچاککردنی خوێندنی موڵکی وەئاشکراکردنی کۆڵیژە موڵکیەکان کە مەرجەکانیان تێدایە وەئەوانەش کەمەرجەکانیان تێدانییە ،ئەمەش دەبێت لەمیانەی پێکهێنانی لیژنەوەزارەتیەکان بۆ بەدواچوونی ئەم بابەتە جگە لە بەدواچوونی دۆسیەی چونیەکبوونی بڕوانامەکان وەچارەسەرکردنی حاڵەتەکانی قوتابیەکان کەلە دەرەوەی عێراق دەخوێنن،داوایکرد بەگەڕانەوەی لیژنەی یەکسانبوونی بڕوانامەکان وە خستنەسەری پترلە ناوەندێک بۆ چونیەکبوونی کۆمەڵە پزیشکیەکان .

بەڵام بابەتی سیستەمی بڕیارەکانی خوێندن دکتۆر نەبیل کازم جەختی کردکە ژێرخان و هۆڵەکان نیە وەوزەی لەخۆگرتنی مامۆستاکان نییە، وەدەنگدان لەوەزارەتدا دراوەبەڕێژەی ٨٣٪سیستەمەکەدەداتەدواوە لەگەڵ ئەوەشدا ڕێنمایی درا بەدانشگاکان کە بەردەوامبن لەسەرسیستەمی بڕیارەکان بەگوێرەی توانای ئەودانشگایانە کەدەیانەوێت بەردەوامبن ، ئاماژەیداکەبابەتی بڕوانامەکانی قوتابیەکان کەلەڕوسیا دەخوێنن ( ئەلئسپرەنتورا ) چارەسەرکرا .

لەلای خۆیەوە لیژنەکە ئامادەباشیی خۆی پیشاندا بۆ کردنەوەی لایەنەکانی نوێ لەگەڵ وەزارەتدا لەپێناوی سەرکەوتنی ڕێپێوانی فێربووندا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران