پەروەردەیی پەڕڵەمانی چاوی بە دکتۆر عەلی حەمید مخلف وەزیری پەروەردە دەکەوێت

لیژنەی پەروەردەیی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار قوسەی ئەلیاسری سەرۆکی لیژنە وئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی دووشەممە ١٨/٥/٢٠٢٠ کۆبووەوە لەگەڵ وەزیری پەروەردە دکتۆر عەلی حەمید مخلف لەمەڵبەندی وەزارەت لەبەغدادا وەلەسەرەتای دیدارەکەدا لیژنەی پەروەردەیی پەڕلەمانی پیرۆزبایی و دەستخۆشیی پێشکەشکرد بە وەزیری بەڕێز بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزارەت هیواخوازبوون بە سەرکەوتن وپێشکەوتن لە پیشەکەیدا کەپێویستی بە کارو هەوڵی گەورەدەکات .

وەلەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی گرنگترین پێشهاتە نوێیەکانی پرۆسەپەروەردەییەکان ، وەلەپێش هەموویانەوە گەڕانەوەی دەسەڵاتەکان بۆ وەزارەتی پەروەردە کرا، ئاماژەیاندا بە پشتگیریی لیژنەی پەروەردە بۆ ئەوڕێکارانە بەبۆنەی سەرنەکەوتنەکانی پێشوولە بەڕێوەردنی دۆسییەی پەروەردەیی لەلایەن پارێزگاکانەوە ، جگە ‌لە ئاگاداربوونەوەیان لە ئامادەباشیەکانی وەزارەتی پەروەردەبۆتاقیکردنەوەکانی پۆڵە ناکۆتاییەکان، پێیان داگرت لەسەر پێویستیی ئامادەبوونی وەزارەتی پەروەردە بۆ هێنانەپێشی بارودۆخی
تاقیکردنەوەی درووست وگونجاو بەهەماهەنگیی لەگەڵ شانەی قەیران بۆ پۆلەکۆتاییەکان وەچارەسەرکردنی بەربەستەکانی پۆلە ناکۆتاییەکان لەئەو پارێزگایانەی کە مانگرتن و دەوام نەکردنیان بەخۆوە بینی پێش پشووی دەوامی فەرمی .

لەلاێکی دیکەوە لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی پێشنیازێکی پشکەشکرد لەبابەت کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە قوتابخانە موڵکیەکاندا بە ٢٥٪ لەجیاتی ١٠٪ وەلەبابەت گۆڕانی وانەبێژەکان بۆ گرێبەستی ، لیژنەکە جەختی کرد لەسەر پێویستیی دەستکەوتنی تەرخانکراوەداراییەکان لەبودجەی ٢٠٢٠ دالەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ جێبەجێکردنی .

لەلاێکی دیکەوەئاگادارکران لە ڕێکارەکانی وەزارەت بۆ کۆتایی پێهێنانی بابەتی تەرخانکردن وەدامەزراندنەکانی تایبەت بەپارێزگای ( نەینەوا. کەرکوک ) جگە لە وتووێژ لەسەر بابەتی مووچەی دامەزراوە نوێیەکان و بەردانی مووچەکانیان کە وەزارەت ئاشکرای کرد دەستبەکاربووەکان پاش ١٣/١٢/٢٠١٩ مووچەکانیان پێدەدرێت پاش بڕیاردان لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ جگە لەئاگاداربوون لە پلانی کاری وەزارەت بۆساڵی خوێندنی داهاتوو ( ٢٠٢١،٢٠٢٠) .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی وێنەران
١٨/٥/٢٠٢٠