ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لەبەڕێز خالد عەتییە دەکات بەبۆنەی مردنی دایکیەوە

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی بروسکەێکی پرسەنامە دەنێرێت بۆ بەڕێزدکتۆر شێخ خالد عەتییە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشووتر بەبۆنەی مردنی دایکی خوالێخۆشبووی.
دەقی برووسکەکە :
بەڕێز دکتۆرشێخ خالد عەتییەی بەڕێز.. بەئەوپەڕی خەم و زویری هەواڵی مردنی دایکی خوالێخۆشبووتانمان بیست خواڕەحمی پێبکات و بیخاتە بەهەشتە بەرینەکەیەوە .
وەلەوکاتەی کەئەوپەڕی پرسەو سەرەخۆشی لەدڵمانەوە بۆتان دەردەبڕین وە بۆخێزانە بەڕێزەکەتان تکا لەخودای گەورە دەکەین کەڕەحمەتە فراوانەکەی خۆی پێببەخشێت وبیخاتە بەهەشته بەرینەکەیەوە ،وەسەبروئارام و خۆڕاگرتان پێببەخشێت،وەخودا پرسەکەتان لێ قبووڵ بکات .
ئێمەبۆخوداین و هەربۆئەویش دەگەڕێینەوە
دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
٢١/٥/٢٠٢٠