سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ فەزیلەتی شێخی ئەزهەر ئەنجامدا بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان

▪️حەلبوسی شێخی ئەزهەری بانگهێشت كرد تا سەردانی عێراق بكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دكتۆر ئەحمەد تەیب فەزیلەتی شێخی ئەزهەر ئەنجامدا و تیایدا پیرۆزبایی لێكرد بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕمەزانی پیرۆز و لەخوای گەورە داواكاربوو كە ئۆمەتەكەمان و مرۆڤایەتی بپارێزێت و كۆتایی بەڵای ئەم پەتایەبێت.
بەرێزیان رێز و پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ رۆڵی ئەزهەر لەبڵاوكردنەوەی زانستی دین و رۆشنبیری هاوسەنگ و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی، بەرێزیان فەزیلەتی شێخ دكتۆر ئەحمەد تەیبی بانگهێشت كرد تا سەردانی عێراق بكات، ئەویش بەڵێنیدا لەنزكترین كاتدا سەردانی عێراق بكات و سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش لەچوارچێوەی خشتەی سەردانەكەیدا دەبێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
22 ئایار 2020