سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمیری كوەیت و سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی ئەنجامدا

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەماحەتی شێخ ئەحمەد جابر سوباح ئەمیری كوەیت ئەنجامدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و لەخوای گەورە داواكاربوو ئەم جەژنە بۆ هەردوو وڵات و گەلی برا و ئۆمەتی عەرەبی و ئیسلامی ببێتە مایەی خێر و سەقامگیری، سەماحەتی ئەمیری كوەیتیش لەتەندروستییەكی باشدابێت.
بەرێزیان لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرێز مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەی كوەیت پرۆزبایی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی لێكرد، لای خۆیەوە غانم لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئاماژەی بەو پەیوەندیە برایانە و توند و تۆڵە كرد كە هەردوو وڵات و گەلی برا بەیەكەوە دەبەستێتەوە و خوازیاری سەقامگیری و پێشكەوتن بوو بۆ عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
22 ئایار 2020