سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لەیەكتر دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرێز عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران، لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە یەكتری دەكەن، و لە خوای گەورە داواكارن ئەم بۆنەیە بۆ هەردوو وڵاتی دراوسێ ببێتە مایەی خێر و خۆشی و كۆتایی بە بەڵای ئەو پەتایە بێت، بەرێزیان هیوای تەندروستییەكی باشیشی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی شورانی ئێران خواست.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئایار 2020