سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ پادشای ئوردن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجامدا

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن ئەنجامدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لەخوای گەورە داواكاربوو ئەو بۆنەیە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەردوو وڵات و گەلی برا و ئۆمەتی عەرەبی و ئیسلامی.
پیرۆزباییشی لەشای ئوردن كرد بەبۆنەی 74 هەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئوردن هیوای پێشكەوتنی بۆ گەلی ئوردنی برا خواست لەسایەی ئەو سەركردایەتیە حەكیمەدا.
هەر لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكە تەئكید كرایەوە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامبوونی هاریكاری لەسەرجەم بوارەكان بەپێی بەرژەوەندی هەردوو وڵات و بەدیهێنانی هەماهەنگی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەربەستە هاوبەشەكان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
25 ئایار 2020