كه‌عبی داوای له به‌ڕێز كازمی ده‌كات جموجۆڵی خێرا بكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی عیراقیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25/5/2020 داوای له سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نشتیمانی به‌ڕێز موسته‌فا كازمی كرد، جموجۆڵی خێرا بكات بۆ ته‌واوكردنی ڕێوشوێنی گێڕانه‌وه‌ی عیراقیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌تایبه‌تی قوتابیان و جه‌نازه‌ی كه‌سوكاره‌كانیان له هیندستان و وڵاتانی تر.
هه‌روه‌ها كه‌عبی داوای له به‌ڕێز كازمی كرد كه ئه‌و بابه‌ته به هه‌ند وه‌ربگرێت و جموجۆڵی خێرا بكات بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌و جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی هاوه‌به‌شی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانی عیراق له ده‌ره‌وه وڵات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵات.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
25/5/2020