دکتۆر بەشیر حەداد پیرۆزبایی ساڵرۆژی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی روداو دەکات

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٧ ساڵ بەسەر دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێوەبەر و رۆژنامەڤان و کارمەندانی ئەو کەناڵە دەکەم و هیوا خوازم هەمیشە بۆ کاری جوان و پیشەیی و نیشتمانیانە پێشەنگ بن.
تۆڕی میدیایی رووداو لە ماوەی کارکردنیدا توانیویەتی بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە و بە تەکنیک و کواڵتییەکی بەرزەوە بەرنامەو پڕۆگرامەکانی پێشکەش بە بینەران و بیسەران و خوێنەرانی بکات، لە هەمان کاتیشدا هەموو راو بۆچوونە جیاوازەکان توانیویانە لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە پەیامەکانی خۆیان بەبێ سانسۆر بگەیەنن و بەردوامیش پردێک بووە لە نێوان خەڵک و دەسەڵات و توانیویەتی جوانی و کەماسییەکانیش وەکو خۆی بگەیەنێت.
هەر لە ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پرۆگرامەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، یادی شەهید شیفا گەردی دەکەینەوە کە یەکێک بوو لە رۆژنامەڤان و بێژەرە دیارەکانی ئەو کەناڵە و کوردستان، لە خوای مەزن داواکارین جێگەی بەهەشت بێت و کارە جوان و ماندوو نەساسییەکەی و خۆشەویستیەکەی بۆ رووداو، ھاندەرتان بێت کاری جوانتر و باشتر.

‎دووبارە پیرۆز بێت ساڵڕۆژی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو

‎دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
‎جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/٥/٢٩