كه‌عبی پیرۆزبایی له یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی و قوربانیدانی ئه‌و حیزبه‌و سه‌ركرده‌كه‌ی مام جه‌لال زیندو ڕاده‌گرێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/6/2020 له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا، پیرۆزبایی له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه.
كه‌عبی قوربانیدانی گه‌وره‌ی ئه‌و حیزبه‌و له‌سه‌روی هه‌مویان خۆالێخۆشبوو مام جه‌لال به به‌رزنرخاندو به‌هێمایه‌كی گه‌وره‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕژێمی دكتاتۆری له قه‌ڵه‌مدا.
هه‌روه‌ها كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵ و ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی گه‌نجی ئه‌و حیزبه كرد بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی ڕه‌سه‌ن و به‌هێز.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
1/6/2020