یاسایی پەڕلەمانی تاوتوێی خشتەی دابەشکردنی بازنەی هەڵبژاردن دەکات لە یاسای هەڵبژاردن کەدەنگی لەسەردراوە

بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حەسەن کەعبی لیژنەی یاسایی ئەمڕۆی شەممە ٦/٦/٢٠٢٠ کۆبوونەوەێکی ڕێکخست بۆتاوتوێکردنی خشتەی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن پاشکۆی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەنگلەسەردراو .

وەلەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا کەلەهۆڵی شەبیبی بوو لە ئەنجومەنی نوێنەراندا بەئامادەبوونی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەێک لە خانمان وبەڕێزان پەڕلەمانتارەکان جگە لەنوێنەرەکانی سەرۆک کۆمار وە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز کەعبی ڕوونی کردەوە کەلیژنەی یاسایی خەریکە دەستنیشانی کۆتایی بکات لەخشتەی بازنەکانی هەڵبژاردندا لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کەبەکۆڵەکەیکی هەڵبژاردن دادەنرێت وە متمانە دەگەێنێتەوە بۆهاووڵاتی لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا نرخیدا بە هاوبەشیکردنی نوێنەرانی سەرۆک کۆمارو وەزیران وەهەماهەنگی لە نیوان هەردوو دەستەڵاتی یاسایی و بەجێهێناندا بۆ تەواوکردنی خشتەکانی بازنەکانی هەڵبژاردن بۆئەوەی ڕۆیشتنبێت بەرەوبەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی .

لەلای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانتار ڕێبوار هادی ڕوونی کردەوە کە لیژنەکە ئەوپەڕی هەوڵدەدات بۆ تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران وە بەجێهێنانی داواکاریەکانی گەلی عێراقی وەئەنجامی هەوڵەکانی دەنگدانبوو لەسەریاسایەکە لەئەنجومەنی نوێنەراندا ، ئاماژەیدا کە لیژنەی یاسایی خەریکە کاری خشتەی دابەشکردنی بازنەهەڵبژاردنیەکان تەواودەکات پاش گوێگرتن لە تێبینیەکانی خانمان وبەڕێزانی پەڕلەمانتاران .

وەسەرۆکی لیژنەی یاسایی پتروتی کەلیژنەکە لەماوەی مانگەکانی ڕابووردوو پاش دەنگدان لەسەریاساکە وەلەگەڵ ئەوئالێنگاریەتەندروستیانەی کەعێراق وجیهان بەبۆنەی پەتای کۆرۆناوە دەیبینێت لیژنە ژمارەێک لە کۆبوونەوەو دیدارەکانی ڕێکخست لەگەڵ تایبەتمەندەکاندا لەهەردوو وەزارەتی پلان وبازرگانیدا بۆ گەیشتن بە سەرژمێریی دانیشتوان وپەسەندبکرێت لەکاتی ئامادەکردنی دابەشکردنی بازنە هەڵبژاردنەکان وبەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵا ی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،داوایکردلەخانمان و بەڕێزانی پەڕلەمانناران بە پێشکەشکردنی تێبینیەکانیان و پێشنیازەکانیان بۆ تەواوکردنی خشتەکان بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەمی ئەنجومەنی نوێنەران بۆدەنگلەسەردانی .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٦/٦/٢٠٢٠