بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەحمەد رازی، د.بەشیر حەداد سەرەخۆشی لە خانەوادەكەى و وەرزشوانان و وەزش دۆستانی عێراق دەکات

‎رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/٦/٢١ دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەحمەد رازی ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی عێراق کە بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەى ناوبرا و وەزارەتی وەرزش و لاوان و لیژنەی ئۆلۆمپی و یەکێتی تۆپی پێ و وەرزشوانان و وەرزش دۆستانی عێراق کرد.
‎لە پەیامەکەیدا دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژە بەوەدەکات کە گیان لەدەستدانى ئەحمەد رازی خەسارەتێکی گەورەبوو بۆ ناوەندی وەرزشی لەسەر ئاستی عێراق و کیشوەری ئاسیا و ھیواشی خواست خوای گەورە کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە خانەوادە و ھاوڕێیانی و جەماوەری وەرزشی عێراق ببەخشێت.
‎إنا لله و إنا إلیە راجعون

‎نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

٢٠٢٠/٦/٢١