سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لەبەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
لەدیدارەكەدا تاوتوێی چەند دۆسێیەی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێم كرا لەگەڵ ئەو بەربەستە هاوبەشانەی روبەروی وڵات بونەتەوە لەنێویاندا قەیرانی دارایی و پەتای كۆرۆنا.
هەر لەدیدارەكە تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی هاریكاری و یەكڕیزی هەموو لایەك بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكانی ئێستا و كاركردن بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستور.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
20 حوزەیران 2020