ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له سه‌ر پڕۆژه یاسای قه‌رزكردنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/6/2020 له شه‌شه‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می ساڵی دوه‌می وه‌رزی دوه‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 168 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر پڕۆژه یاسای قه‌رزكردنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2020 دا.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن سوره‌تی فاتیحه‌ی له‌سه‌ر گیانی قوربانیانی په‌تای كۆرۆنا خوێنده‌وه له‌وانه هه‌ردوو یاریزانی پێشوی وڵات كاپتن ئه‌حمه‌د رازی و عه‌لی هادی.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای قه‌رزكردنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2020 دا، به‌هۆی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2020 و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له سه‌رۆك وه‌زیران كرد به‌ڵێنه‌كانی بباته سه‌ر و به‌رنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
له‌كۆتاییدا دانبشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/6/2020