بەیاننامە

بە هەستێكی پڕ شانازی عێراقیانە، یادی سێ ساڵەی ڕزگاركردنی موسڵ دەكەینەوە، ئەو سەركەوتنە گەورەیەی بەسەر داعشدا بە دیهات كە جیهانی سەرسام كرد، بەداستانی ئازایەتی و فیداكاری عێراقییەكان، كە بەخوێنیان لەتەواوی پێكهاتەكانی هێزە چەكدارەكان، لە سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی و دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی و عەشایرەكان و پێشمەرگە و مەدەنی بەدیهات، لەگەڵ هەموو ئەوانەی پشتیوانی هێزە ئەمنیەكان بوون، بە پشتیوانی مەرجەعییەی دینی و هێزەكانی هاوپەیمانی و وڵاتە دۆستەكان و سەرجەم شەرەفمەندانی جیهان.
ئەو سەركەوتنەی عێراقییەكان بەڵگەی عیزەت و كەرامەتە نەوە لە دوای نەوە، و وانەیەكە لە بەخشتندەیی و گیانفیدایی بێ وێنە.
لەگەڵ یادكردنەوەی سێ ساڵەی ڕزگاركردنی موسڵ، تەئكید دەكەینەوە لەسەر گرنگی پەلەكردنی حكومەت لەگەڕانەوەی ئاوارەكان و دەستكردنی بە پلانی ئاوەكانكردنەوە، و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوان لەرۆڵەكانی نەینەوا و سەرجەم شارە ڕزگاركراوەكان، و دیاریكردنی چارەنوسی بێ سەروشوێنبووان، پێدانی مافی خێزانی شەهیدان و برینداران لە رۆڵەكانی عێراق و تەواوی مافی یاساییان، لەگەڵ گرەنتی ژیانێكی شایستە بۆیان، وەك پێزانین بۆ گیانفیدایی ئەو قارەمانانە.
شكۆ و سەربەرزی بۆ عێراق، رەحمەت و نەمری بۆ شەهیدان.

محەمەد حەلبوسی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
10 تەموز 2020