سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە بەرێز عادل ركابی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆ كردا سەبارەت بە پلانی وەزارەت لەگەڵ رێگەكانی پشتیوانی كردنی بەو جۆرەی ئەدای بەرز بكاتەوە دەرحەق بەو توێژانەی دەناڵێنن.
هەر لەدیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیەی موچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و رێنماییەكانی كرا كە وەزارەت پشتی پێدەبەستێت بۆ ئەوانەی شمولی دەكەن و گرنگی گۆڕانكاری تیایدا.
گفتوگۆش كرا سەبارەت بە دۆسیەی گەشەپێدانی سندقی قەرز و پێدانی قەرز بە بێ كاران و گرنگی دەستەبەركردن هەلی كار بۆ بێ كاران و هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەمەبەستی پشتیوانی كردنیان لە وەزارەت لەوبوارەدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
21 تەموز 2020