سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی كوتلەی نەهجی نیشتمانی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنج شەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی كوتلەی نەهجی نیشتمانی بەسەرۆكایەتی بەرێز عەبد حسێن موسەوی ئەمینداری گشتی.
لەمیانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتەكانی بارودرخی سیاسی وڵات و قەیرانی دارایی و لێكەوتەكانی لەسەر خزمەتگوزاریی و گوزەرانی هاوڵاتیان لەگەڵ ئەو بارودۆخە تەندروستییەی وڵات پێدا تەێپەڕ دەبێت.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی گرنگی كاراكردنی رۆڵی یاسادانان و چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران و هەماهەنگی هەڵوێست و هاریكاری نێوان هێزە سیاسیەكان لەپێناو دەركردنی ئەو یاسایانەی پەیوەندییان بە شەقامی عێراقییەوە هەیە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 تەموز 2020