کەعبی داوادەکات بەلێکۆڵینەوە لەدووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی بەنیشانەکردنی سەرکردەسەربازیەکان بكرێت

لە سەرەخۆشیکردن لەشەهدبوونی فەرماندەی لیوای ٢٩
کەعبی داوادەکات بەلێکۆڵینەوە لەدووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی بەنیشانەکردنی سەرکردەسەربازیەکان بكرێت
بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی کرد لەگەلی عێراقی و هێزەئەمنیەچەکدارەکان بەشەهیدبوونی پاڵەوانێکی دیکە لەپاڵەوانەعێراقیە ڕەسەنەکان عەمید ڕوکن ئەحمەدعەبدولواحدموحەمەد لامی ، فەرماندەی لیوای ٢٩ تیپی پیادەی حەوتەم ، وەئەفسەرێکیش بەپلەی مولازم یەک ئەودوانە بەرزبوونەوە بۆتەنیشتی خودایان لەمیانەی بە دواچوونیان بۆکۆمەڵێک تیرۆرستان لەکەرتی هیت لەپارێزگای ئەنباردا .
وەکەعبی لەبەیاننامەێکی سەرەخۆشیکردندا ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ ی تەمووزی ٢٠٢٠ داوایکرد لەسەرکردایەتی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەخێراکردن بە لێکۆڵینەوەلەدووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی دەستنیشانکردنی سەرکردە سەربازیەکان وە خەستکردنەوەی هەوڵە هەواڵگریەکان لەوشوێنانەی کە حاڵەتی کوشتن تیایدا دووبارە بووەتەوە .

وەبەڕێزی کۆتایی بەبەیاننامەکەی هێنا بەپاڕانەوەبۆ ئەودووشەهیدەکەخودای گەورەوبەتوانا بەڕەحمەت و لێخۆشبوونی خۆی بیانگرێتەوە ، وەبیانخاتە بەهەشتە بەرینەکەیەوە و بەکەسووکاریشیان سەبووری و ئارام ببەخشێت ،
ڕەحمەت و نەریی بۆ هەموو شەهیدانی بێگەردی عێراق و چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٩/٧/٢٠٢٠