سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخوشی لە گەلی لوبنان و قوربانیانی تەقەینەوەكەی ئەو وڵاتە دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، سەرەخۆشی لە گەلی لوبنان كرد بەهۆی ئەو تەقینەوە ئازار بەخشەی لە ناوەڕاستی بەیروتی پایتەختی ئەو وڵاتە ڕویدا ئەوەش لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا لوبنانییەكەی نەبیە بەڕی.
بەرێزیان پرسە و سەرەخۆشی لە حكومەت و گەلی لوبنان كرد، لە خوای گەورەش داواكارە شیفای بەپەلەی بریندارەكان بكات و سەبوری كەسوكاری قوربانیان بدات، پشتیوانی عێراقیشی بە هەموو دامەزراوەكانی بۆ لوبنان دوپاتكردەوە لەو كارەساتەی دوچاریان هاتووە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
4 ئاب 2020