كه‌عبی: پێویسته به ستراتیژیه‌تێكی درێژحایه‌ن مامه‌ڵه له گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئاودا بكرێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 13 ئاب 2020، به‌ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران جه‌واد موسه‌وی و بورهان مه‌عموری و جه‌مال مه‌حمه‌داوی، پێشوازی كرد له وه‌زیری سامانه ئاوییه‌كان به‌ڕێز مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی و كادری پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌ت.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی تایبه‌ت به ئاو كرا، له‌وانه پڕۆژه‌ی ئاوی به‌نداوی مه‌كحول و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تر.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كه‌عبی وتی كه پێویسته به ستراتیژیه‌تێكی درێژحایه‌ن مامه‌ڵه له گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئاودا بكرێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13/8/2020