لەمیانەی پێشوازیکردنی نوێنەرەکانیاندا..کەعبی : ” چینی کوێخاکان ” خزمەتگوزاریی گەورەیان پێشکەش بەهاووڵاتیان و فەرمانگەکانی دەوڵەت کردووە وەپێویستە مافە یاساییەکان و داراییەکانیان دابینبکرێت

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ـەنجومەنی نوێنەران لەنووسینگەکەی خۆیدا ئەمڕۆی دووشەممە ١٧ی ـ ئابی ٢٠٢٠ پێشوازیکردلەئەمیندارەکانی گەڕەکەنیشتەجێییەکان ( کوێخاکان) بۆتاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای کوێخاکان ” .

وەکەعبی وتی “کاری کوێخاکان گرنگیەکی زۆری هەیە لەزۆر لایەنەکانی ئەمنی و ئابووری و خزمەتگوزاریدا ، بەتایبەتی لەم ماوەی دواییەداوەبڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کەکوێخاکان کاریانکرد بەتەنیشت لایەنە تەندروستیەکان و ژیریەکان ” .

وەلەمیانەی دیدارەکەدا تاوتوێی پڕۆژەیاسای کوێخاکان کرا کەمەبەستی ڕێکخستنی کاری کوێخاودەستنیشانکردنی لایەنی پەیوەندیداری وەڕوونکردنەوەی مافی و پێویستیی سەرشانی بەرامبەر ناوچەی کارتێدا کردنەکەی وەپێدانی ڕەوای یاسایی بەوکارانەی پێی هەڵدەستێت ”

وەڕوونی کردەوە کە پترلە١٦٠٠ کوێخا دابەشکراوە بەسەرهەموو گەڕەکەکان وکۆڵانەکانی بەغدادا، لەنیوانیاندا ٤٥٠ کوێخافەرمانی دامەزراندنیان دەرچووە لەلایەن پارێزگاوە وەمانگی ٢٥٠هەزاردینار وەردەگرن بڵام ئەوانی دیکەی نەگرتۆتەوە وەڕێکوپێکی نییە لە پێدانی مافەکانیاندا ، هەوەها هەندێکیان باسیانکردلەپێویستیی دابینکردنی پاراستنی ئەمنی بۆ ئەم چینە “.

وەکەعبی لەکۆتایی دیدارەکەدا داوایکرد لەلایەنە پەیوەندیدارەکان بەپێویستی پێدانی بەخۆڕایی یان بەخشیشی دارایی مانگانە بە کوێخاکان لەجیاتیی ئەو خزمە تگوزاریانەی بەجێیدەهێنن بۆ فەرمانگەکانی دەوڵەت وهاوڵاتیان تائەوکاتەی یاسای کوێخاکان گۆڕانکاریی تێدادەکرێت کەهەموو ئەم ووردەکاریانەی تێدادەبێت ، سەرەڕای خێراکردن بەهەماهەنگیی کارکردن لەنیوان فەرمانگەکانی دەوڵەتی پەیوەندیدار لەگەڵ بەشی زانیاریوەرگرتن وکوێخاکاندا بۆ دەرکردنی بیتاقەکانی نیشتەجێ “.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٧/٨/٢٠٢٠