سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆك كۆمار تەئكید لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكەنەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە لە سلێمانی چاوی كەوت بە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزاری كرا، لەگەڵ دوا پێشهاتەكانی تەندروستی پەتای كۆرۆنا رێگەكانی دانانی ئاستێك بۆ لێكەوتەكانی ئەو پەتایە و لێكەوتە ئابورییەكانی لە وڵاتدا.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی ئەنجاندانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و پاك و بێگەرد وەك ئیستحقاقی تیشتمانی، و بنەما سەرەكییەكانی هەنگاونان بەرەو چاكسازی، و گرنگی تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردن لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران و ڕەوانەكردنی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار.
هەر لەدیدارەكەدا جەختكرایەوە لەسەر پێویستی یەكڕیزی نێوان هێزە سیاسیەكان و سەرخستنی بەرژەوەندی نیشامانی بۆ پاراستنی سەروەری و سەقامگیری عێراق و بەرەنگاربوونەوەی ئەو بەربەستانەی روبەروی وڵات بونەتەوە، لەگەڵ پتەوكردنی پەیوەندییەكان و كاری هاوبەش لەپێناو چارەسەری گشتگیر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم بەپێی دەستور و بەو جۆرەی پارێزگاری لەمافی بژێوی هاوڵاتیان دەكرێت لەگەڵ ژیانێكی ئازاد و شایستە بۆیان.
ئاماژەش بە بەردەوامبوونی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لەناوبردنی پێگە و شانەكانی كرا بۆ بەدیهێنانی ئەمن و سەقامگیری بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان.
دوا پێشهاتەكانیش لەسەر ئاستەكانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی خرانەڕوو، لەگەڵ گرنگی پشتیوانی لە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ پتەوكردنی ئاشتی لە ناوچەكەدا.