پەیامی دکتۆر بەشیر حەداد بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی

‎بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

‎بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی کۆچی، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم و هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی ببێتە سەرەتایەک بۆ گەڕانەوەی ژیانى ئاسايى بۆ هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان و رزگاربوونی مرۆڤایەتی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

‎دووبارە پیرۆز بێت یەکی موحەڕەم ساڵڕۆژی کۆچی پێغەمبەرمان حەزرەتی محەممەد(دروودی خوای لێ بێت).

‎دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
‎جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/٨/٢٠