سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە،چاوی كەوت بە بەرێز نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا.
لەدیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان كرا، لەگەڵ ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.
تەئكیدیش كرایەوە كە پێویستە حكومەت رۆڵی خۆی بگێرێت لەپاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و گەڕانەوەی هەیبەتی دەوڵەت و پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین لە سەرتاسەری وڵات و ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
هەر لەدیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە گرنگی پتەوكردنی رۆڵی یاسادانان و چاودێری لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە و هاندانی هێزە سیاسیەكان بۆ چاوخشاندنەوە بەو یاسایانەی پەیوەندیان بە بەرژەوەندی هاوڵاتیانەوە هەیە، لەگەڵ پەلەكردن لە یەكلاییكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن بۆ یاسای هەڵبژاردن، كە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر درابوو.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
22 ئاب 2020