سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی كوەیت دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز سالم زمانان باڵیۆزی كوەیت لە عێراق.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا، لەگەڵ پتەوكردنی هاریكارییەكان بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش، هەر لەدیدارەكەدا تاوتوێی چەند پرسێكی جێی بەیاخەی هەردوو وڵات كرا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 ئەیلول 2020