ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران تاوتوێی دۆسیه‌ی ته‌واوكردنی یاسای هڵبژاردنه‌كان و بازنه‌كانی ده‌كات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی سێ یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/9/2020 له یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می ساڵی سێیه‌می وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 210 په‌رله‌مانتار، تاوتوێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كرد و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی سێ یاسا هێنا.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دڵگرانی خۆی ده‌ربڕی له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له عیراق و جیهاندا و داوای له ئه‌نجومه‌ن كرد سوره‌تی فاتیحه له‌سه‌ر گیانی قوربانیان بخوێننه‌وه له‌وانه په‌رله‌مانتار دكتۆر غه‌یدا كه‌مبه‌ش.
دواتر لیژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به بازنه‌ی جیاجیای یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خسته‌ڕو و دوپاتیكرده‌وه كه داوای له فراكسیۆنه‌كان كردوه تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به میكانیزمی دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بخه‌نه‌ڕو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌واو كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای داواكاری گشتی ژماره (49)ی ساڵی 2017 كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێكردنی پێشنیاری یاسای هاوتاكردنی بڕواناو پله‌كانی زانستی بۆ دانیشتنه‌كانی داهاتودا دواخست.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دكتۆر به‌شیر حه‌داد جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ته‌واوكردنی یاساكان، هه‌روه‌ها ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئاراسته‌كرد كه نوسراوه فه‌رمیه‌كانی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان ده‌ستنیشان بكات بۆ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و زانینی وه‌ڵامی ئه‌و پسیارو نوسراوانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر ده‌زگاكانی كه‌مته‌رخه‌م بگیرێته‌به‌ر.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو 7/9/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
5/9/2020